کەشناسی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور.

بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور، و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی یەک شەممە ٢٨ی نیسان کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٣٥  

سلێمانی : ٣٣ 
 
دهۆک : ٣٤ 

کەرکوک : ٣٨

هەڵەبجە : ٣٤ 

زاخۆ : ٣٥ 

سۆران : ٣١

حاجی ئۆمەران : ٢٣

گەرمیان : ٣٨ 



AM:10:56:27/04/2024