هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر و چەند پرسێکی دیکە کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی  و محەمەد شیاع سودانی لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆ و چەند پرسێکی دیکە کۆبێتەوە. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هێرشەکەی دوێنێی سەر کێڵگەی کۆرمۆر و سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتن و چەند پرسێکی دیکە کۆدەبێتەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن. 

لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵدا، نێچیرڤان بارزانی سەردانێکی بۆ بەغدای پایتەختی عێراق ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باسی لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆمەڵێک بابەتی دیکە کرد.


PM:02:56:27/04/2024