دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ ته‌رمی ئەو گەنجەی دوێنێ له‌ناو رووباری گه‌لی قه‌سرۆك له سنووری ناحییه‌ی ئه‌ترووش خنکابوو دۆزرایه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ته‌رمی گه‌نجێكی تەمەن (١٦) ساڵ به ناوی (حسێن نوره‌دین شێخ عه‌لی) له ناو رووباری گه‌لی قه‌سرۆك له سنووری ناحیه‌ی ئه‌ترووش دۆزرایه‌وه كه دوێنێ بۆ گه‌شتكردن سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردبوو".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی گه‌نجه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی ئەو شارە کراوە و لە ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌کە له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌ترووش كراوەتەوە.