سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان "هەژماری من" رەتناکاتەوە

لە کاتێکدا دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و پارتی بە ئاشکراو یەکێتیش ژێر بە ژێر کار بۆ جێبەجێکردنی هەژماری من دەکات، سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانیش هەژماری من رەتناکاتەوە.

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان لە راگەیاندنێکدا ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە كە هەندێ پەیج و ماڵپەر بەناوی یەكێتی مامۆستایان بڵاویان كردۆتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە. 

لە راگەیاندنەکەی سکرتاریەتدا هاتووە" بەداخەوە ماوەیەكە هەندێ پەیج و دەزگای میدیایی هەواڵ و زانیاری بەناوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە بڵاو دەكەنەوە، كە هیچ پەیوەندی بە یەكێتی مامۆستایانەوە نییە. بەتایبەت هەندێك لێدوان بلاوكراوەتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان هەژماری من رەت دەكاتەوە، كە ئەمەش دوورە لە راستییەوە".



PM:08:46:27/04/2024