نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوارەوە

ئەندامێكی کوردی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت" چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار بنێرێت و وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە دابەشكردنی دەكات".

ئەمڕۆ ٢٧ ی نیسان، شیروان دووبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند " بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە دابەشكردنی مووچە لە عێراق دواكەوتووە و دوای ناردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی چوار و وردبینیكردن تێیدا چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیە بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت".

" دوای ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەكات”.

لە عێراق ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و، لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوودا وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی نارد بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.



PM:10:39:27/04/2024