وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: قەدەغەکردنی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی لە عێراق هەڕەشەیە لەسەر مافەکانی مرۆڤ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناڕەزایی لە دژی پەسەنکردنی هەمواری یاسای قەدەغەکردنی لەشفرۆشی و سێکسی لادەر دەربڕی و ڕایگەیاند" دەبێتە هۆی هەڕەشە لەسەر مافەکانی مرۆڤ و لاوازکردنی ئابووری عێراق".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی یاسای قەدەغەکردنی لەشفرۆشی و هاوڕگەزبازی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، " ویلایەتە یەکگرتووەکان هەست بە نیگەرانییەکی قووڵ دەكات بەرامبەر بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هەموارکردنی ئەو یاسایانەی کە بە فەرمی بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و هاوڕگەزبازی نادەبرێن".

ڕاشیگەیاند" ئەو هەموارە هەڕەشە لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادیییە بنچینەییەکان دەکات کە دەستوور پارێزگارییان لێ دەکات و پێیوایە کە سنووردارکردنی مافی هەندێک ئەندامی هەر کۆمەڵگەیەک، مافەکانی هەمووان لەباردەبات".

ئاماژەشیداوە بەوەی دەکرێت ئەو یاسایە وەک ئاستەنگێک بۆ ئازادی ڕادەربڕین و ڕێگرتن لە کاری ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە سەرتاسەری عێراقدا دروست بکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت" یاساکە توانای عێراق لە فرەچەشنکردنی ئابوورییەکەی و ڕاکێشانی وەبەرهێنی بیانیی لاواز دەکات و هاوپەیمانییەکانی کاری نێودەوڵەتیش ئاماژەیان داوە بەوەی ئەو جیاکارییانە لە عێراقدا زیان بە گەشەی بازرگانیی و ئابووری عێراق دەگەیەنێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە " ڕێزگرتن لە مافی مرۆج و تێکەڵیی سیاسیی و ئابووری کارێکی پێویستە بۆ ئاسایش و سەقامگیری و بوژانەوەی عێراق و پەسەنکردنی ئەم یاسایەش دژی ئەو بنەمایەیە و هەوڵەکانی حکومەت بۆ چاکسازی سیاسی و ئابووری پەک دەخات".


AM:10:41:28/04/2024