کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری نمەباران هەیە

کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵیت" پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و سبەی لە کاتەکانی شەودا لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبێت".

بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێتم و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە، لە هەندێ ناوچە کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە سبەی دووشەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەکاتەکانی شەو درەنگ ئەگەری نمە باران هەیە لە هەندێ ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان. 

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٥ 

سلێمانی  : ٣٤

دهۆک  :  ٣٥

زاخۆ  : ٣٦

هەڵەبجە : ٣٥

کەرکوک : ٣٩

سۆران : ٣٣ 

حاجی ئۆمەران : ٢٢

گەرمیان : ٤٠



AM:10:49:28/04/2024