هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت سەبارەت بە هێرشەکەی کۆرومۆر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" سەرەداویان دەستکەوتووە لەو کەسانەی کە لە هێرشەکەی سەر کۆرومۆر تێوەگلاون".

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەڵێت، تێیدا "باسی سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن کرا."  

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت راگەیەنراوێکی بڵاوکردەو تێدا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرومۆر ئیدانە دەکات.

هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" سەرۆک وەزیئرانی عێراق رایگەیاندووە کە سەرەداویان دەستکەوتووە لەو کەسانەی کە لە هێرشەکەی سەر کۆرومۆر تێوەگلاون".

ئەوەش هاتووە"بونیادنانی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان و گرنگیی بەدواداچوون بۆ سەرجەم رێککەوتنەکان بۆ کاری بەسوود، جەختی لێکرایەوە". 
 
لە کۆبوونەوەکەدا باسی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان کراوە و راگەیێندراوەکە دەڵێت" پەیوەندیی نێوان عێراق و تورکیا قووڵە و پێویستە بەپێی بەرژەوەندیی هەردوو گەل و وڵات گەشەی پێبدرێت، بەتایبەت لەبواری ئاسایش، ئاو و کشتوکاڵ".  
 
هاوپەیمانێتییەکە جەخت لەسەر گرنگیی خێرا یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکاتەوە.




AM:11:56:28/04/2024