یەکێتی جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکاتەوە

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دواکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەندی بڕیاری دوا كۆبونەوەی سەركردایەتییە و بەهیچ جۆرێك لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن دا نییە.

میدیای یەکێتی ئەمڕۆ یەک شەممەلە زاری سەرچاوەیەکەوە بەبێ ناوهێنانی کەس،  ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە باس لە ڕازیبوونی یەكێتی دەکەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و رایگەیاندووە" ئەوە دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستیەوە و یەكێتی پابەندە بە بڕیاری دوا  كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی و تەئکید لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا دەکاتەوە".

"ئەو سەرچاوەیە جەخت دەکاتەوە کە یەكێتی ناچێتە هیچ كۆبونەوەیەكەوە و بەشداری هیچ هەوڵێك ناكات، كە ئامانج لێی دواخستنی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات "وەك هەمیشە دوپاتیدەكەینەوە كە بڕیاردان لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی هیچ حزبێكی سیاسیدا نیە، هەر جۆرە پڕوپاگەندەیەكیش لەم بوارە بۆ چەواشەكردنی ڕای گشتییە. " 



PM:04:09:28/04/2024