ئامەد بووە پاڵەوان و هەنگاوێک لە سوپەر لیگ دورە

یانەی ئامەد سپۆر لە یارییەکی یەکلاکەرەوەدا بەسەر سۆما سپۆردا سەرکەوت و بوو بە پاڵەوانی خولی پلە دووی تورکیاو سەرکەوت بۆ خولی پلە یەک و هەنگاوێکی تر لە سالی داهاتوو دەتوانێت خۆی بگەیەنێتە ریزی گەورەکان لە سوپەر لیگ.

لە کۆمەڵەی سووری خولی پلە دووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیادا، ئامەد سپۆر لە یاریگای سۆما سپۆر یاری پاڵەوانێتییەکەی ئەنجامدا، یارییەکە لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دەستی پێ کرد و لەم یارییە یەکلاکەرەوەیەدا، گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا ئامەد سپۆر لە خولەکی ٤٩ بە گۆڵێکی ئۆکتای ئایدن ١-٠ پێشکەوت، یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتایی هات و ئامەد سپۆر سەرکەوت.

ئامەد سپۆر بەم سەرکەوتنە خاڵەکانی گەیاندە ٨٠ خاڵ و پاڵەوانێتییەکەی مسۆگەر کرد، هەفتەی ئایندە ئامەد سپۆر لە یاریگای خۆی بەرامبەر مەنەمەن سپۆر یاری دەکات.


PM:06:39:28/04/2024