"لە ٢٤ کاتژمێردا دۆخی کارەبا ئاسایی دەکەینەوە"

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستپێبکاتەوە، لە ٢٤ کاتژمێردا بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە". 

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم، ئەمشەو یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەکنیکییەوە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆمۆڕ ئاسایی بکرێتەوە. 

باسی لەوەشکردووە، ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستپێبکاتەوە، وەزارەتی کارەبا لە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بە هەوڵ و ڕێنمایی و پاڵپشتی وەزیری کارەبا توانرا لە کاتی هێرشە درۆنییەکە سیستەمی کارەبا لە کوژانەوەی گشتی بپارێزرێت و وێستگە و محاویلەکانی کارەبا لە سوتان و تێکچوون بپارێزرێت.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم راشیگەیاند" وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هاوکار بوون لە بەردانەوەی ئاو لە هەردوو وێستگەی دوکان و دەربەندیخان و کارپێکردنی یەکەکانی کارۆئاوی". 


PM:08:01:28/04/2024