"هاوڵاتییەک بە گومانی تووشبوونی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون رەوانەی نەخۆشخانە کرا"

هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری کەرکوک بە گومانی تووشبوونی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون داخڵی نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی کراوە. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤  ڕایگەیاند" بە گومانی توشبونی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، هاوڵاتییەكی دانیشتوی شاری کەرکوک لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە و لە نەخۆشەكانی دیكە جیاكراوەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییە چەند نیشانەیەکی نەخۆشییەکەی تێدایە، بۆ دڵنیابوونەوەش پشکنینەکەی رەوانەی بەغداد کراوە و چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەنجامی پشكنیینەكان دەكەن.

پەتای تای خوێنبەربوون، یەكێكە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان و بەشی زۆری لە ئاژەڵاندا دەردەكەوێت و بە رێگای جیاواز دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. 


PM:10:16:28/04/2024