فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ٨٦ واژووی پەرلەمانتارانیان دژی پڕۆژەی هەژماری من کۆکردەوە.
لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە و لەلایەن فراکسیۆنی نەوەی نوێوە پێشنیازکراوە و تێیدا ٨٦ واژووی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق کۆکراوەتەوە، بە مەبەستی ڕەتکردنەوەی پڕۆژەی هەژماری من.
هەروەها لە یاداشتەکەدا داوا کراوە کە تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم لە بانقە ئیتیحادیەکان راستەوخۆ موچەیان پێ بدرێت.