بكوژی خواناس: لەسەر باوەڕ کوشتم

ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی دانیشتنی دادگایکردنی کەیسی خواناس وریا کە لە ڕۆژی ٢٢ی ٦ی ٢٠٢٣ لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و گیانی لەدەستدا، وەک چالاکوانێکی بواری ژنان کە ئامادەی دادگایکردنەکە بووە دەڵێت" بکوژ لە وتەکانیدا وتی لەسەر باوەڕ کوشتم". 

به‌هار مونزیر چالاکوانی بواری ژنان و به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان (PDO، ئەمڕۆ دووشەممە له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی دانیشتنی دادگا بوو سەبارەت بە تاوانی تیرۆرکردنی خواناس ووریا کە لە ٢٢ی ٦ی ٢٠٢٣ لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ درایە بەر دەستڕێژی گولە و گیانی لەدەستدا، ئەمرۆ بە ئامادەبوونی خێزان و کەسوکاری و ٥ پارێزەر، ڕێکخراوەکان، داکۆکیکاران لە ماف و ئازادی لە کوردستان لە دادگای تاوانەکانی ٣ی دادگای شاری سلێمانی دانیشتنی دووەەم بەڕێوە چوو". 

دەشڵێت" ووتەی تۆمەتباری تاوانەکە وەرگیرا، چەندین پرسیاری لێکرا سەبارەت بە تاوانەکە، بکوژ لە وەڵامدا ٢٣ جار دەیوت من مەلا (فڵان) هانی نەداوم، هیچ کەس هانی نەداوم بۆ ئەم کوشتنە تەنها خۆم بووم، وە بە تەنها بیرم لێکردۆتەوە و بە تەنها تاوانەکەم ئەنجامداوە". 

بەهار مونزیر ڕاشیگەیاندووە" پرسیاری داواکاری گشتی و پارێزەرە خۆبەخشەکانی ڕێکخراوەکان وورد بوو، ئەم هەموو بابەتە لەگەڵ گریانی دایکی خواناس تێکەڵاو بوو کە بکوژ باسی ووردەکاری کوشتنەکە و شانۆیەکی بچوکی دروستکردبوو بە جوڵەو بە قسەکردن دەیگێڕایەوە، ئێمە لەگەڵ بوونی دەنگی ئازاد و ئازادی دەربڕین، ڕا دەربڕینداین، هەمان کات نیگەرانین لە کاریگەری ئەو گوتارانەی بەم ڕۆژەی بردین وە بە پێویستی دەزانین هەڵوێستی گشتی دروست بکەین، بەرامبەر بەم جۆرە لە کوشتن کە لە کودستان هەبووە، بەڵام کەم بووە لە ڕابردوودا". 

وتیشی" بەڵێ بکوژ ووتی من لەسەر باوەڕ کوشتم و تەواو، کوشتم من کوشتم من کاریگەر بووم بە مەلایەك لە سعودیە، وە لە ئیفادەی یەکەمی کە لە دادگا بە گرنگترین ئیفادەی ئەژمار دەکرێت باسی مەلاکەی ئێرەشی کردووە کە لە ژێر کاریگەری ئەودا بووە". 


PM:07:53:29/04/2024