پۆلیسی گەرمیان: کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت" کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ، بەهۆی تەزووی کارەبا برینداربوو، بەڵام لەبەر سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا". 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان، ئەمشەو دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ئێوارەی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە گەڕەکی کەلاری کۆن بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا برینداربوو". 

پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کچەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە نێردرا بۆ نەخۆشخانەی شاری سلێمانی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی کچەکە گەیەنرایە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی و هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە. 


PM:10:01:29/04/2024