بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن
کۆمسیۆن بەردەوامە لەسەر کارەکانی


ئۆفێسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە رایگەیانێکدا، ئاگاداری سەرجەم رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی راگەیاندن دەکات، ئێستا دەرگای خۆتۆمارکردن بەمەبەستی پێدانی باج بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوەیەو، دەتوانن دەستبکەن بە مامەڵە .

ئەمڕۆ سێ شەممە لە میانەی خۆئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لقی سلێمانی داوا لە رێکخراوو دەزگاکان دەکان دەکات دەتوانن بچن باجی کۆمسیۆن دروستبکەن.

کۆمسیۆن پابەندە بەو وادەیەی لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دیاریکراوە کە ١٠ ی حوزەیرانە.

دوای گەشتەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغداو کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپپرسانی حکومی و حزبەکان وەک لە میدیاکاندا راگەیاندرا، پرسی دواخستنی هەڵبژاردنێش باسێک گەرمی ئەو کۆبوونەوانە بووە، ئێستا کە گەڕاوەتەوە هەرێم دەبێت لایەنەکان رازی بکات بە دواخستنی هەڵبژاردن. 




PM:01:47:30/04/2024