ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی تایە فرۆشانی کەرکوک کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی تایە فرۆشانی کەرکوک کەوتەوە و لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن.

کەمێک پێش ئێستا ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی تایە فرۆشانی کەرکوک کە دەکەوێتە سەر ڕێگای بەغداد لە پشت یانەی وەرزشی ئەلثورا کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی دارایی گەورەی لێکەوتووەتەوە.

لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵدەدەن ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ڕێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی بۆ فرۆشگاکانی دیکە.

بڕیارە دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌کە بكه‌ن.


AM:10:07:01/05/2024