حکومەتی هەرێم رەزامەندیدا کە تەوتینی مووچە لە رێگای بانکە فیدراڵییەکانەوە بکرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە کە بە بەبانکیکردن "تەوتین"ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە رێگای بانکی بازرگانی عێراقەوە بکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی نووسراوی بۆ حکومەتی عێراق کردووە کە رەزامەندە بەبانکیکردن( تەوتین)ی مووچە لە رێگای بانکی بازرگانی عێراقەوە (  TBI) دەستپێبکات.

هەر بە پێی زانیارییەکان  ئەم نوسراوەی حکومەتی هەرێم دوای بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دێت، کە تیایدا بڕیاردرا داهاتی نانەوتی بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان دەخاتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق و هەروەها حکومەتی هەرێم لاریی نییە لە بەبانکیکردنی "تەوتین"ی مووچەخۆران.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت خودی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ( ماوە بۆ درێژکراوەی) حکومەتی هەرێم زۆر پێداگربوو لەسەرئەوەی دەبێت پڕۆژەی "هەژماری من" جێبەجێبکرێت نەک "تەوتین".



PM:10:02:01/05/2024