نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز دەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٣ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٣ دۆلار و ٤٠ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٩ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٩ دۆلار بوو.

پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەیەکی نزیکدا کاریگەری لەسەر دابینکردنی نەوتی ناوچەکە دەبێت.

بەپێی ڕاپرسییەکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو کۆگای نەوتی خاوی ئەمریکا زیادبکات لە کاتێکدا ئەگەری زۆرە کۆگای بەرهەمە پاڵاوگەکان کەم ببێتەوە.



AM:09:43:02/05/2024