"پێویستە كۆتایی به‌ هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێم بهێنرێت"

مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت" هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابورى هەرێمی کوردستان، زیانی بۆ هەموو هاوڵاتییانی عێراق هەیە". 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگه‌ی سەرۆکی حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە مەسرور بارزانی له‌ میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ زیاد عەلی فازڵ وەزیری کارەبای فیدراڵ، ئاماژەی بە هێرشەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرد و دوپاتیکردەوە کە" هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابوری هەرێم، زیانی بۆ هەموو هاوڵاتییانی عێراق هەیە و پێویستە کۆتایی بەو پەلامارانە بهێنرێت و ڕێگەی لێبگیرێت". 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە" سەرۆکی حکومەت هەروەها ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاریکاری و هاوئاهەنگییەکی پێویست لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی ژێرخانی وزە کە پێویستە ئەنجامدانی هەر کار و پرۆژەیەکیش تەنها لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بێت". 

رۆژی ٢٦ی مانگی ڕابردوو کێڵگەی غازی کۆرومۆر کرایە ئامانج کە بەهۆیەوە چوار کرێکاری بە رەگەز یەمەنی گیانیان لەدەستدا، هەروەها بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی ٢ هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کەمبووەوە.


PM:03:03:02/05/2024