قوباد تاڵەبانی: بەهەموو شێوەیەک دژی دواخستنی هەڵبژاردنین

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ( ماوە بۆ درێژکراوە) لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کونسڵی گشتی رووسیا لە هەرێم رایگەیاند" بەهەموو شێوەیەک دژی دواخستنی هەڵبژاردنین ".

ئەمرۆ پێنج شەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ماکسیم روبین، کونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەو باس لە دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و  مەسەلەی هەڵبژاردن کراوە.

لەو دیدارەدا وەک بڵاوکراوەتەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە" رووبەڕووی هەموو هەوڵێک دەبینەوە کە دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بێت". 

لە راگەیاندنەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە تاڵەبانی جەختی کردۆتەوە کە هەرێمی کوردستان هەرگیز سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە بۆسەر هیچ لایەنێک و لە داهاتووشدا هەوڵ دەدرێت پەیوەندییەکی باش و تەندروستمان هەبێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت لە رووی بازرگانییەوە. 

هاتووشە " راستە پێشتر کێشەو ئاستەنگ لەبەردەم وەبەرهێنەراندا له‌ سلێمانی دروست دەکرا، بەڵام لەم دوو ساڵەی دوایدا هەنگاوی باشمان ناوە لە کەمکردنەوەی رۆتین و چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم وەبەرهێنەران"، قوباد تاڵەبانی دەشڵێت " خۆم لە نزیکەوە چاودێری چۆنییەتی بەرەوپیشچوونی کاروباری وەبەرهێنان دەكه‌م و هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەكه‌م. ئەم هەنگاوانە کاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی وەبەرهێنان لە سلێمانی، بەجۆرێک کە ساڵی رابردوودا پارێزگاکە لەسەر ئاستی هەموو عێراقدا یەکەم بووە لە رووی وەبەرهێنانەوە".

ئەم وتانەی هەرێم لە کاتێکدایە کە رۆژ بەرۆژ ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی هەڵبژاردن قوڵتر دەبێتەوە.



PM:09:11:02/05/2024