لە دواوی نیوە شەوەوە شەپۆلی بارانبارین توندتردەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکاتە ئەمشەو پێنج شەممە لە دوای نیوە شەوە وە شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە.

کەشناسی ئەمشەو پێنج شەممە لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو شەپۆلە لە دوای نیوەشەوەوە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەست پێبکات، شەپۆلەکە لە ناوچەکانى وەک ( سەنتەرى شارى هەولێر و دەورو بەرى و و بەحرکە و قوشتەپە و دارەتوو کەوەر گۆسک و بەردەرەش) هەوەها ناوچەکانى دەشتى هەولێر و قەزای کۆیە و تەق تەق و شوان و ئاکرێ و هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشورى شارى سلێمانى بەلێزمە دەبێت تابەرەبەیان.

کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو کە بۆ ناوچەکانى تر باران و هەورە تریشقەى مام ناوەند دەبێت و پاشان ئاستى شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە، پاشان ئاستى شەپۆلەکە دیسان بەهێز دەبێتەوە بە تایبەت لە کاتەکانى نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەولێر ئیدارەى سۆران و و ڕاپەڕین و سەنتەرى شارى سلێمانى و سەید صادق و وهەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان.

کەشناسی باس لەوەش دەکات لەبەر ئەوەى لە وەرزى بەهارداین ئەگەرى گۆڕانکارى زۆر هەیە لە شوێن وبڕى باران بارینى شەپۆلەکە.

بارانى ١٢ کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: لە سەنتەرى شار بڕێکى زۆر باران باری بەڵام لەوێستگە تەنها ٠،٢ ملم باری

پیرمام: ٢٩ملم

سلێمانى: ١،١ ملم

چەمچەماڵ: ٥،٩ ملم

دهۆک: ٤١،٥ ملم

زاخۆ: ٠،٦ ملم

شەقڵاوە: ١٩،٥ ملم

ئاکرێ: ٠،٢ ملم

ئامێدى:٠،٤ ملم

بامەرنێ: ٦،٨ ملم

بارزان: ٢ ملم

بازیان: ٤،٢ ملم

هەڵشۆ:١٧،٤ ملم

خەبات:٨ ملم

مەیدان: ٠،٢ ملم

سۆران:٠،٨ ملم

پێنجوێن: ٠،٦ ملم

سیدەکان: ٧،٨ ملم

کەرکووک:٢٧ ملم



PM:10:42:02/05/2024