رێکخراوی لێبوردنی گشتی کە ناسراوە بە ( ئەمنستی ئینتەرناسیوناڵ) و رێکخراوێکی جیهانییە بۆ چاودێریکردنی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان، پەیامەکانی حکومەتی هەرێم لە بارەی ئازادی رۆژنامەگەریەوە بە " گاڵتەجاڕی " ناوزەد دەکات.
ئەمنستی ئینتەرنسیوناڵ لە راگەیاندنێکدا دەڵێن" دەسەڵاتدارانی ههرێمی كوردستان شانازی بەوە دەکەن کە له هەرێم ئازادی ڕۆژنامەوانی و ئازادی ڕادەربڕین ههیه، هێرشەکان هەراسانکردن و ترس و تۆقاندنی ڕۆژنامەوانان لهخۆدهگرێت، كه کاریگەرییەکی زۆر نەرێنی و خراپیان هەبوە بۆ سەر مافەکانی ئازادی ڕۆژنامەوانی و ڕادەربڕین، چهندین ڕۆژنامەنوس ناچاربون زێدی خۆیان جێبهێڵن و ڕابکەن یان خۆیان بشارنەوە، یانیش بە ناچاریی دەستبەرداری کاری ڕۆژنامەوانی ببن".
ئەمنستی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لە ساڵی ٢٠٢٣دا دهستگیركردنی 37 رۆژنامهنوس تۆمارکراوە و ٢٧ڕوداویش رویانداوه كه ڕۆژنامەنوسان ڕوبەڕوی هێرش و هەڕەشە و سوکایەتیکردن بونهتهوه.
هەروەها باس لەوەش دەکات لەماهیی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، دەسەڵاتدارانی ههرێمی كوردستان لانیکەم ١٠ ڕۆژنامەنوسیان لە پەیوەندی لەگەڵ کارە ڕۆژنامەگەرییەکانیان دەستبەسەر کردوە یان بانگهێشتیان کردون، هەندێکی دیكهش لە ئێستاوە دوای دادگاییکردنی نادادپەروەرانە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.
دوێنێش لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەری جیهانیدا، لە راپۆرتێکی دووردرێژدا رۆژنامەنووسانی بێ سنور دۆخی ئازادی رۆژنامەگەری و بیروڕایان بڵاوکردەوەو عێراق لە پلەی ١٦٧ هەمیندایە لە خراپی دۆخی ئازادی راگەیاندندا.