هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری فرۆشتووە

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ١ ملیار و ٣٤٨ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە. 

هەفتەی ڕابردوو بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١ ملیار و ٣٤٨ ملیۆن و ٢٣٥ هەزار و ٥٠٩ دۆلاری فرۆشتووە کە بە تێکڕای ڕۆژانە ٢٧٦ ملیۆن و ٨٤٧  هەزار و ١٩ دۆلار بووە. 

لەو بڕەی بانکی ناوەندی لە هەفتەی ڕابردوودا فرۆشتوەیەتی ١ ملیار و ٣١٧ ملیۆن و ٤٧٥ هەزار دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٦٦ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە. 

هەروەها زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی چوارشەممەدا بووە كە ٢٨٢ ملیۆن و ٦٢٤ هەزار و ٤٦٥ دۆلاری ئەمریكی بووە، هاوکات كەمترین فرۆش ڕۆژی یەکشەممە بووە كە بڕەکەی ٢٧٠ ملیۆن و ٨٩٧ هەزار و ٤٢٢ دۆلار بووە. 


PM:02:31:04/05/2024