لە کەرکوک دابەشکردنی ئاوی ماڵان ڕاگیرا

بەهۆی تێکەڵبوونی قوڕ و لیتە و نەبوونی کارەبای پێویست فەرمانگەی دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە سنووری پارێزگای کەرکوک ڕاگیرا. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای کەرکوک، ئەمڕۆ شەممە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" بەهۆی تێکەڵبوونی قوڕ و لیتە و نەبوونی کارەبای پێویست، دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان راگیراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و لە زووترین کاتدا چارەسەری دەکەن و دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە ئاسایی دەبێتەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی گرتەوە کە بەهۆیەوە لە بەشێک لە ناوچەکان دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە راگیراوە.


PM:04:50:04/05/2024