نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو.

هەفتەی ڕابردوو بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١ ملیار و ٣٤٨ ملیۆن و ٢٣٥ هەزار و ٥٠٩ دۆلاری فرۆشتووە کە ١ ملیار و ٣١٧ ملیۆن و ٤٧٥ هەزار دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٦٦ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە. 


PM:05:17:04/05/2024