وێنە.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی پێنجوێن ٤ کەس برینداربوون

ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی سلێمانی _ پێنجوێن ڕوویدا و بەهۆیەوە ٤ كەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٤ی ئایار، ڕوووداوێكی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی پێنجوێن ڕوویداوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ڕووداوەكەوە چوار کەس بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەختە، بۆیە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.


PM:07:36:04/05/2024