نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٤، نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی گۆڕانکاری بەسەردا هات.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت کەمێک بەرز بووەوە و لە ئێستادا بە ٨٢ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٢ دۆلار و ٨٣ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی دابەزی و بە ٧٧ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلارو ٩٥سەنت بوو.

پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەیەکی نزیکدا کاریگەری لەسەر دابینکردنی نەوتی ناوچەکە دەبێت.

بەپێی ڕاپرسییەکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، پێشبینی دەکرێت کۆگای نەوتی خاوی ئەمریکا زیادبکات لە کاتێکدا ئەگەری زۆرە کۆگای بەرهەمە پاڵاوگەکان کەم ببێتەوە.



AM:09:49:05/05/2024