بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەرز بووەوە.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٥ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ هەزار و ١٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٢٦ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٤١٩ دینار.