هونەر جەمال: بە هەموو پێوەرێک دەبێت ئەم هەفتەیە بەغدا مووچە بنێرێت

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت" بۆ مووچەی مانگی چوار داوای ٩٧٠ ملیار دیناریان لە بەغدا کردووە و دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق لەم هەفتەیەدا بینێرێت".

ئەمڕۆ یەکشەممە،٥ی ئایاری ٢٠٢٤  هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەوە لە ناردنی لیستی مووچە و بابەتی میزانی موراجەعە و ئەوانەی پێویستە کردوومانە، بەڵام هۆکاری دواکەوتنی مووچەکە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵە".

ڕوونیشیکردەوە، کە ئەم مانگە ٩٧٠ ملیارمان داوا کردووە، بەڵام عێراق نزیکەی ٢٠ ملیارێکی لێ دەبڕێت کە بەشی خانەنشینانە.

هونەر جەمال سەبارەت بە کاتی ناردنی مووچەش ڕایگەیاند" بە هەموو پێوەرەکان دەبێت ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق مووچە بنێرێت".

بە پێی لێدوانی بەرپرس و پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان دەبوو هەفتەی ڕابردوو پارەی مووچە بگەیشتایە، بەڵام تا ئێستاش ڕەوانە نەکراوە.


AM:10:16:05/05/2024