نۆیەرو گنابری چەکی خۆیان بۆ یاریەکەی ریاڵ مەدرید ئاشکراکرد

هەریەکە لە مانوێل نۆیەری گۆڵچی و گنابری هێرشبەری یانەی بایرن میونخ باس لە یاری چوارشەممە دەکەن دژی یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ.


سەرەتا مانوێل نۆیەر وتی : دەزانین ڕۆژی چوارشەممە یارییەکی گەورە چاوەڕێمان دەکات.  لەیاری شتوتگارت لە هێرشی هەڵگەڕاوەدا مەترسیدار بووین و ئەمەش  ڕیال مەدرید دەگرێتەوە ئەگەر هەلی هاوشێوە دروست بکەین دەبێت لە دەرفەتەکان کەمێک یەکلاکەرەوەتر بین. 

وتیشی " ئێستا  یاریەکی تری کۆتایی دەبێت لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

دواتر سێرج گنابری لە وەڵامی پرسیاری لە مەدرید بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت"  دەبێت سوود لەو هەلانەی گۆڵ تۆمار  وەربگرین کە دروستی دەکەین و لە کۆتاییدا تەواویان بکەین.  

وتیشی " پێم وایە لە یاری چوون زۆر باش یاریمان کرد.  هەلی گۆڵکردنی زۆر هەبوو کە دەمانتوانی گۆڵێک یان دوو گۆڵی تر تۆمار بکەین و یارییەکە کۆتایی پێبهێنین ،پێم وایە ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە بۆ ڕۆژی چوارشەممە.


PM:12:18:05/05/2024