بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٦ ملیۆن و ٥٦٨ هەزار و ٢٦٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٦٤ ملیۆن و ٧٤٨ هەزار و ٢٦٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١١ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٦٩ ملیۆن و ٤٤٣ هەزار و ١١٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٣ ملیۆن و ٦٦٣ هەزار و ١١٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٥ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٥ هەزار و ٦٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.