کەشناسی هەرێم: بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە هەولێر زۆرترین باران باریووە

کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەمساڵ لە هەولێر زۆرترین باریوە کە بڕەکەی ٣٣٢ ملیمەتر بووە". 

بەپێی داتایەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم، لە ماوەی ئەمساڵدا تا ئێستا لە هەولێر ٥٨٤.٢ ملیمەتر بارانباریووە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو ٢٥١.٩ ملیمەتر بارانباریوە بەوەش ئەمساڵ ٣٣٢.٣ ملیمەتر زیاتر باریووە. 

هەروەها ئەمساڵ لە سلێمانی ٦٧٢.٥ ملیمەتر بارانباریووە، بەڵام ساڵی رابردوو ٧٣٢.٨ ملیمەتر باریبوو کە بەراورد بە ساڵی رابردوو ٦٠.٣ ملیمەتر کەمترە.

هاوکات لە پارێزگای دهۆکیش لە ئەمساڵدا ٨٢٣.٣ ملیم باران باریووە، لە کاتێکدا لە پارساڵدا ٣٨٨.٤ ملیم بووە.


PM:03:02:05/05/2024