ریاڵ مەدرید میسینهۆ ئامانجەکەی بەرشەلۆنە دەگوازێتەوە

پێگەی گۆڵ بڵاویکردۆتەوە  یانەکانی ئارسناڵ، چێڵسی، بەرشەلۆنە، ڕیاڵ مەدرید، بایرن و پاریس سانجێرمان پێشتر پرسیاریان سەبارەت بە ئیستیڤاو و ویلیان کردووەو گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.

 پاڵمێراس پێشبینی دەکات نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی وەربگرێت کە ٤٥ ملیۆن یۆرۆیە.

 هەروەها یانەکانی ئارەزومەند بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەبێت باجی مامەڵەکان لە ئەستۆ بگرن، کە ڕەنگە بگاتە 55 ملیۆن یۆرۆ.

ڕۆژنامەی "سپۆرت" هۆکاری کشانەوەی بەرشەلۆنەی پێشتر لە گرێبەستی ئیستڤاو ویلیان ئاشکرا کرد کە بە مێسی یان میسینیۆی نوێ ناسراوەو بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، بەرشەلۆنە بڕیاریداوە نەچێتە ناو ئۆفەرێکەوە بۆ گواستنەوەی مێسینیۆی تەمەن 17 ساڵ.

هەروەها ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەرشەلۆنە دوای گواستنەوەی ڤیتۆر ڕۆکی هیچ گرەوێکی دیکە لەگەڵ یاریزانە بەڕازیلییەکان ناکات، کە ڕەنگە بە خواستن بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.  چونکە بەشێک نییە لە پلانەکانی تیپەکە.


 ڕۆژنامە ئیسپانییەکە بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی 30 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کردووە جگە لە 20 ملیۆن یۆرۆ لە گۆڕاوەکاندا، لە کاتێکدا پاڵمێراس دەیەوێت 55 ملیۆن یۆرۆ بەدەستبهێنێت، هەرچەندە ڕاهێنەرەکە داوای لە یانەکە کردووە ئێستا یاریزانەکە نەفرۆشێت و هەوڵی هێشتنەوەی بدات.


 مێسینهۆ لە 17 یاریدا لەگەڵ پاڵمێراس 6 گۆڵی تۆمارکردووە و سێ ئەسیستیشی کردووە، گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت.



PM:08:05:05/05/2024