کەرکوک.. لە رووبەڕوبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان کەسێک کوژرا

ئەمشەو ٥ ی ئایار لە رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک لەگەڵ سێ کەسدا کەسێک کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوکەوە بە " سپی " راگەیاند" ئەمشەو لە گەڕەکی ئەسرا سێ کەسی گومانلێکراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەکەوە چاودێری کراون لە کاتێکدا هێزەکان هەوڵیان داوە دەستگیریان بکەن، لە رووبەرووبوونەوەدا یەکێکیان لەو سێ کەسە کوژراون.

بەپێی زانیاریەکانی ئەو سەرچآوەیە لەو سێ کەسە دوانیان برابوون و کوژراوەکەش یەکێکە لەو دوو برایە.

هەر سێ تۆمەتبارەکەش کە دوای کوشتنی یەکێکیان دوانەکەی ترتیش دەستگیرکراون خەڵکی شافری دیالەن و لەوێوە هاتوونەتە کەرکوک بۆ کاری ساختەکاری لە بواری دراودا.

ئەم تۆمەتبارانە هۆکاری دەستگیرکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ تۆمەتباکردنیان بە ساختەی دراوەوە. 



PM:09:58:05/05/2024