ئاگرێکی تر لە هەولێر کەوتەوە
خەڵک گومان لەو هەموو ئاگرکەوتنەوانە دەکەن


ئەمشەو کاتژمێر دوای ٨ ی شەو ئاگرێکی نوێ لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوەو، تا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵنکراوەو، هۆکارەکەشی دیارنییەو، هێزێکی ئەمنی زۆر لەبەر مەترسی دزیکردن لە دوکانەکان چواردەوری بازاڕەکەو دەروازەکانیان داوە.

ئەمشەویش یەک شەممە ئاگرێکی تر لە بازاڕێکی هەولێر کەوتەوەو ئەمجارە ئاگرەکە لە بازاڕی قەیسەری ئەو شارە کەوتۆتەوە، بەمەوە ئەمە چوارەم ئاگرکەوتنەوەیە لە مساڵەدا لەو شارە دەکەوێتەوەو خەڵکی شارەکە گومان دەکەن کە ئەم ئاگرکەوتنەوانە ئاسایی نەبن.

ئاسایی نەبوونی ئەم ئاگرکەوتنەوانە لەناو خەڵکدا بۆ ئەوەی دەگێڕنەوە کە تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان و دادگاکان هیچ راگەیاندنێکی بڕواپێکراویان بۆ رای گشتی بڵاونەکردۆتەوە، لە یەکێک لە ئاگرکەوتنەوەکاندا ١٦ ی نیسان هێزە ئەمنییەکان رایانگەیاند کە سێ کەسی گوماناویان دەستگیرکردووە، بەڵام چارەنووسی ئەو گومانلێکراوانەش تا ئێستا بە نادیاری ماوەتەوەو هیچ راگەیاندنێکی فەرمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و دادگاکانەوە رانەگەیەندراوەو، هەندێکجار هەر هێندە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەهۆی " شۆرتی کارەباوە " بووە.

ئاگر کەوتنەوەی ئەمشەو لە بازاڕی قەیسەریەکە کۆنترۆڵنەکراوە و برینداری لێکەوتۆتەوە.

لە دوای کاتژمێر ٨ ی ئەمشەوەوە ئاگرەکە کەوتۆتەوەو سەرباری ئەو هەموو تیمی ئاگرکوژاندنەوە، وا زیاتر لە سێ کاتژمێر و نیو تێدەپەڕێت، بەڵام کۆنترۆڵ نەکراوەو سێ کەس برینداربوونی.



PM:11:59:05/05/2024