نرخی دینار بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە دوێنی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

پەیامنێری " سپی " لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەرامبەر دینار بەم شێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٢٥٠ دینار، دوێنێ بەیانی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزارو ٦٥٠ دینار بووە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٤ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٠ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ: 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزارو ١١٥ لیرەیە، بەدیناریش ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤ هەزارو ٥٢٥ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٣٩٦ دینارە.



AM:10:21:06/05/2024