ئەنچیلۆتی گومانێکی بۆ یاری بایرن میونخ بۆ دروستبووەو پێی چارەسەر نابێت

پێگەی ڕێلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، ئەولەویەتیکارلۆ ئەنچیلۆتی بەرامبەر بایرن میونخ لە یاری رۆژی چوارشەممە تەنها لایەنی بەرگرییە.

 بە قسەی سەرچاوەکە، ڕاهێنەری ئیتاڵی نایەوێت ئەو هەڵانەی بەرگری دووبارە بکاتەوە کە لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا ئەنجامدراون، چونکە تیپەکە بەردەوام بووە لە لەدەستدانی تۆپ لە نیوەی یاریگادا.


هەروەها تاکە گومانی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە پێکهاتەی سەرەکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بایرن میونشن پشت بەستن بە چوامینی وەک یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاست یان وەک دڵی بەرگری ،تا ئێستا راهێنەرە ئیتاڵیەکە خۆی یەکلانەکردۆتەوە لە کام هێڵی یاریگا پشت بە چوامینی ببەستێت.


PM:07:43:06/05/2024