ڤیدیۆ.. ژینێ ئەتروشی (مالا من)ی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی دیاری شاری دهۆک ژینێ ئەتروشی کە لە ماوەکانی ڕابردوودا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە ناوی (مالا من) بڵاوکردەوە. 

(مالا من) نوێترین کاری هونەری ژینێ ئەتروشییە لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویکردووەتەوە کە 
لە نوسین و میلۆدی ژینێ خۆیەتی، ئەفشین شوکری کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، عەلی شەریف زادە کاری میکس و ماسترینگی بۆ کردووە. 

ژینی ئەتروشی ساڵی (١٩٩٨) لە دایكبووە، خەڵکی شاری دهۆکە، بەڵام لە وڵاتی نەرویج گەورە بووە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانییەکە.


AM:09:01:07/05/2024