جارێکی دیکە ئاگر لە بازاری قەیسەری هەولێر کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ جارێکی دیکە ئاگر لە بازاری قەیسەری هەولێر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆگایەکی بچوکی نهۆمی دووەمی ناو بازاڕی قەیسەری هەولێر بۆجارێکی دیکە ئاگر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

شەوی ٥ی ئەم مانگە لە بازاڕی قەیسەری ھەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە کە بەهۆیەوە ٢٢٧ دوکان و ٧ کۆگای بچووکی بازاڕەکە سووتان ١٣٢ کەسیش بریندار بوون.


AM:11:38:07/05/2024