کەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێـت لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت، سەبارەت بە باران بارین لە ناوچە شاخاویەکان بە گشتی بەشێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەندێ کاتدا بارانبارین و هەورە تریشقە دەبێت، سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە ئەگەری تاوە باران و لە کاتی بارانییش هەورە تریشقە دەبێت، ماوەی دابارین لە کاتەکانی دوایینیوەرۆ تا کاتەکانی ئێوارە دەبێت، لە شەودا ئاسمان لە سەرجەم ناوچەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (١)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچەی جیاواز هەیە، وە بڕی دابارین لەسەر ناوچە شاخاوی، هەروەها خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ (١ تا ٣) پلە بەرزدەبنەوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٢٣

سلێمانی: ٢١

دهۆک: ٢٢

زاخۆ: ٢٢

هەڵەبجە: ٢٣

کەرکوک: ٢٨

سۆران: ١٥

حاجی ئۆمەران: ١٢

گەرمیان: ٣٠


AM:11:42:07/05/2024