لە هەولێر هەورەبروسكە لە سێ‌ خوێندكار دەدات و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

لە گەڕەکی قەڵاتی نوێی هەولێر، هەورەبروسکە لە ٣ منداڵی داوە لەكاتی گەڕانەوەیان لە خوێندنگە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ لە گەڕەكی قەڵاتی نوێی هەولێر، لەكاتی گەڕانەوەیان لە خوێندنگە، هەورەبروسكە لە سێ خوێندكاری داوە و دووانیان بە سەختی بریندار بوون و یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، دوو لەو خوێندكارانە بران و ڕووداوەكە لەكاتی گەڕانەوەیان بووە لە خوێندنگە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ‌- کەرکوک پێشمەرگەیەك بەناوی (دەرباز یوسف گوانی) خەڵكی سۆران بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستدا، كە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.


PM:07:09:07/05/2024