مامۆستایەکی زانکۆ لە شاری هەڵەبجە کە یەكێكە لەچالاكوانەكانی سنووری پارێزگاكە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی (سپی) ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ مامۆستایەکی زانکۆ لە شاری هەڵەبجە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەڵەبجەوە دەستگیر كراوە.
ئەو مامۆستایە ناوی (ئوسامە ئەشڕەف)ـە ، و مامۆستایە لەزانكۆی هەڵەبجەو یەكێكە لەچالاكوانەكانی سنووری پارێزگاكە.
بەپێێ زانیارییەکانی( سپی) هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نوسینی پۆستێکی گاڵتەئامێز بووە سەبارەت بەتوانای دکتۆرەکانی زانکۆو سەرۆکی زانکۆکان.
بڕیارە سبهینێ وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەدەستگیر کردنی، لهبهردهم سهرۆكایهتی زانكۆی ههڵهبجه مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە کاتژمێر ۱۰:۳۰ی سەرلەبەیانی گردبونەوەیەک ئەنجام بدەن.