بانکی بازرگانی: ئامەدەین بۆ بەبانکیکردنی مووچەخۆرانی هەرێم
دارایی هەرێم: بانکی بازرگانی هاتنە ناو هەژماری منە


تا ئێستا نا رۆشنی هەیە لەنێوان هەنگاوە کردەیەکانی بە بانکیکردنی مووچەخۆرانی هەرێم، هەرچی بانکی بازرگانی عێراقە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئامادەن بۆ بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە کە بانکی بازرگانی هاتوونەتە هەژماری " من " ەوە.

دوای ئەوەی بانکی بازرگانی ئەمڕۆ چوار شەممە لەبارەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بانکەکە ئەوەی ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی جێبەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێشکێش بکەن و کارتی بانکی بۆ مووچەخۆران دروستبکەن، داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لیستی ناوی فەرمانبەرانیان بە بەڵگەنامەی سەلمێندراوەوە بۆ بنێرێن.

بە پێچەوانەی ئەم راگەیاندنەوە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ( ماوە بۆ بەسەرچوو) لە رایگەیاند؛ جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
 
وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەش دەکەن کە نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی (هەژماری من) لەم هەفتەیەدا، چەندین کۆبونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ئەنجامدا و لە کۆبونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزم و پێداویستییەکانی کردنەوەی هەژمارەکان و پرۆسەی دروستکردنی کارت و بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی ATM لە سەرانسەری هەرێمدا کراوە.
 
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) هاوتا لەگەڵ شەش بانکی دیکەی پێشەنگی عێراق، بژاردەیەکی فراوانتری بەرهەم و خزمەتگوزاریی بانکی بە هاوڵاتییان دەبەخشێت.



PM:12:44:08/05/2024