وتەبێژی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر لە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕازی نەبین تانەی لێدەدەین"، دەشڵێت" دواخستنی هه‌ڵبژاردن پێگه‌ی هه‌رێم لاواز ده‌كات".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" رێز له بریاره‌كانی دادگای فیدراڵی ده‌گرین، بەڵام ئه‌گه‌ر رازی نه‌بووین تانه‌ی لێ ده‌ده‌ین".
وتیشی" حزبەکەی سكاڵای تۆماركردووە و تانه‌ی له بریاری راگرتنی كاره‌كانی كۆمسیۆن داوه، دەبوو دادگای فیدراڵی بیر له‌و هه‌موو خه‌رجییه‌ی كۆمسیۆن بكاته‌وه ئینجا بریاری راگرتنی كاره‌كانی بدایه".
سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشکرد، دواخستنی هەڵبژاردن پێگەی هەرێمی کوردستان لاواز دەکات.
لەبارەی کورسی کۆتاکانەوە وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند" داوای لابردنی کورسی کۆتاکانمان نەکردووە، بەڵکو لەگەڵ ئەوەین ئەو پێکهاتانە خۆیان پێگەی خۆیان بسەلمێنن و بە دەنگی خۆیان بچنە پەرلەمان".