سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له په‌یمانگای نیولاین له واشنتن دەڵێت" باوەڕم بە گفتوگۆ هەیە، تەنانەت لەگەڵ دوژمنەکانیش دا و ئەگەر ئاشتی یان دوژمنایەتی بکەیت دەبێت لێیان تێبگەیت"،و وتیشی "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی باش نییە، بەڵام دەکرێت باشتر بکرێت".
لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی له‌گفتوگۆیه‌كدا له په‌یمانگای نیولاین له واشنتن رایگەیاند "ئێستا یه‌كێتی یەکبڕیار و یه‌كگرتووە، بۆیە هانیشتمانیانمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی رابردوو حوكممان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات، تاوەکو له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كورسی زیاتر به‌ده‌ستبهێنین".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بافڵ تالەبانی پەیوەندییەکانی نێوانیانی بە ناجێگیر وەسف کرد و دەڵێت" پارتی و یه‌كێتی دوو حزبی جیاوازن، بۆیە ئایدۆلۆژیا و سیاسه‌ت و پێكهاته و بیركردنه‌وه‌شیان جیاوازە، پەیوەندی یەکێتی و پارتی باش نییە، بەڵام دەکرێت باشتر بکرێت".
" له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شی نێوانمان، پێموایه په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان هه‌ندێكجار خراپ و هه‌ندێكجار باشن، هه‌ندێكجاریش زۆر خراپن و ئه‌مه یاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به وڵاتانی دراوسێوه هه‌یه به‌تایبه‌ت فشاره‌كانیان، بۆیه په‌یوه‌ندیه‌كان نایاب نین، به‌ڵام باشن، و باشتر دەبن" (بافڵ تاڵەبانی وتی)
سەرۆکی یەکێتیی راشیگەیاند" روانگه‌یه‌كم بۆ عیراق هه‌یه، له‌گه‌ڵ برا ئه‌مریكیی و ئێرانییه‌كان و پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش قسه ده‌كه‌م، ئێمه له‌گه‌ڵ برا ئه‌مریكییه‌كان شانبه‌شانی یه‌كتر شه‌ڕمان كرد، هاوکات ئاسان نییە باسی ئه‌وه بكه‌ین داعش کۆتایی پێهاتووە".
وتیشێ" باوەڕم به دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن هه‌یه، بەلامەوە گرنگە گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكرێت، ته‌نانه‌ت دوژمنه‌كانیش، ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئاشتی یان دوژمنایه‌تی بكه‌یت، ده‌بێت خوێندنەوە و لێ تێگەیشتنمان هەبێت، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌مووان هه‌بێت، بەشێوەیەکی گشتیش په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئێران و ئەمریکاش باشه و چه‌ندینجار هه‌ردوولا سوودمەند بوین".