کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بلاوکردەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، و
پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١ تــــا ٢ پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە کە کەشی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، و پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١ تــــا ٢ پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٨
سلێمانی: ٢٥
دهۆک : ٢٨
زاخۆ : ٢٩
هەڵەبجە : ٢٨
کەرکوک: ٣١
سۆران : ٢٥
حاجی ئۆمەران: ١٤
گەرمیان : ٣٢