بەرپرسی بەڕێوەبەڕایەتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم لەکارەی دوورخرایەوە

وەزیری دارایی هەرێم، بەرپرسی بەڕێوەبەڕایەتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی لەکارەی دوورخستەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیایی پارتی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر فەرمانی وەزیری دارایی ئاوات شێخ جەنات، محەمەد عەبدولقادر بەرپرسی بەڕیوەبەڕایەتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم لە کارەکەی دوورخرایەوە.

هۆکاری لەکار دوورخرانەوەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی داتا و زانیاری هەڵەی لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە شوێنی ناوبراو کۆبان تەحسین، کە پێشتر بەڕێوەبەڕی ژمێریاری دهۆک بووە، کرایە بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم.



PM:12:27:09/05/2024