"ئەگەر کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر نەکرێن، دۆخەکە خراپتر دەبێت"

بەپرسی پێشووتری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکرێن، دۆخەکە خراپتر دەبێت". 

مەلا بەختیار بەپرسی پێشووتری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری سلێمانی قسەی بۆ ڕۆژنامەنوسان کرد و ڕایگەیاند" هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بەبێ یەکێتی و پارتی ناکرێت". 

وتیشی" ئەو کێشانەی کە هەن، وەکو نەبوونی دەستور، یەکنەگرتنی پێشمەرگە، ئاسایش و گەندەڵی، ئەگەر چارەسەر نەکرێن، کێشەکان زیاتر دەبن، بۆیە دەبێت ئەو کێشانە چارەسەر بکەین، ئێمەش ئەوانەین کە ڕێگەمان بە بەغدا و دادگای فیدراڵی و وڵاتانی دراوسێ دا دەستوەردان لە کاروباری ئێمەدا بکەن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، بەهۆی ئەوەیە کە پێش ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێم لەسەر ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن چارەسەر نەکراون.

مەلا بەختیار لە درێژەی قسەکانیدا وتی" ئەگەر بمانەوێت خۆمان لە خراپترینەکان بە دوور بگرین، دەبێت کێشەکان چارەسەر بکەین". 



PM:04:20:09/05/2024