کەشناسی هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی بارانبارینی ڕاگەیاند

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ لە كاتەكانی شەودا ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (١ تا ٢) پلە بەرزدەبنەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ - ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ (١ تا ٢) پلە بەرزدەبنەوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٣٠

سلێمانی: ٢٩

دهۆک: ٣٠

زاخۆ: ٣٢

هەڵەبجە: ٣١

کەرکوک: ٣٤

سۆران: ٢٩

حاجی ئۆمەران: ١٩

گەرمیان: ٣٥


AM:10:10:10/05/2024